بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەسار لە دەوڵەمەندەکانی جیهان داوە. لە هەفتەی ڕابردوو ١٠ کەسی دەوڵەمەندی جیهان بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە ٨٣.٤ ملیار دۆلار خەساریان بەرکەوتووە. لە نێوان ئەو کەسانە ناوی هەندێک لە گەورەترین سەرمایەدانەران و خاوەن کۆمپانیا تەکنۆلۆژیەکان دەبینرێت.
بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر بازاڕە داراییەکانی سەرتاسەری جیهان کاریەگری هەبووە و لە فرۆشی لەناکاوی بەشەکانی کۆمپانیاکان و هەروەها بووەتە هۆی هاتنە خوارەوەی پێوەری بوورس لە چین و ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوو.
بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا خەساری ١٤.١ ملیار دۆلاری لە جێف بزۆس خاوەن کۆمپانیای ئامازۆنداوە، خەساری ٨.٩ ملیار دۆلاریی لە ئێلۆن ماسک خاوەن کۆمپانیای تسلا داوە، خەساری ٦ ملیار دۆلاریی لە بیل گەیتس یەکێک لە دامەزرێنەرانی مایکۆرسافت داوە، مایک زاکربرگ خاوەن کۆمپانیای فەیس بووک ٨.٥ ملیار دۆلار خەسار بەرکەوتووە، و هەروەها ئەو ڤایرۆسە بە ڕیزەوە خەساری ٧.٣ و ٧ ملیار دۆلاریی لە دامەزرێنەرانی گووگێڵ واتا لری پیج و سێرگەی برین داوە.
...........
340